نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای دەکات ، سبەی یەکشەمە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات .

دلشاد شەهاب ، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه‌ له‌ مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان.

 

لە کۆتاییشدا، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی  : له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت.

Back to top button