سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/06/٢٠٢٢٠٦٢٩_١٥٤٦٠٣.jpg)
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەمەریکای کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکاو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و ھەماھەنگیکردنی بەردەوامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ھەولێر دەربڕی.