هۆکاری توشبوونی بایدن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، وەک هەر هاوڵاتیەکی دیکەی ئەمریکی ئەوەی زانیوە، لەژێر هەڕەشەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، بەڵام روبەڕوی گۆڕانکارییەکی زۆر بوبوەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا، بۆ نمونە ماوەیەکی زۆرە ماسکی بەکارنەهێناوە، لە زۆرینەی مەراسیم و کۆبونەوەکاندا تەوقەی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە،لە 7ی ئەم مانگە، سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی، لەمەراسیمێکدا، خەڵاتی رێزلێنانی بە 17 هاوڵاتی ئەمریکی بەخشی، لەو مەراسیمەدا هیچ دودڵ نەبوو لە تەوقەکردن و باوەشکردن بەو کەسانەدا کە خەڵاتەکەی پێدەبەخشین، ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو جۆرە مەراسیمانە لەژێر رێوشوێنێکی توندی تەندروستیدا ئەنجامدەدران.

Back to top button