پارێزگاری هەولێر بۆ دانیشتوانی گەڕەکی مامۆستایان: ناهێڵین یەک ماڵ بێ ئاو بێت
بۆ دڵنیاکردنەوەی هاوڵاتیان لە چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی، شهوی رابردوو 23ی تەموز ( ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر، چووە ناو ئەو هاوڵاتیانەی گەرەکی مامۆستایان، کە وەك نارەزایی لە نەبوونی ئاو بەشێک لە شەقامیان لە بەردەم هاتوچۆ گرتبوو.
پارێزگاری هەولێر دڵنیایی کردنەوە کە ئەم گرفتە کاتیە و تاوەکو چارەسەریش دەکرێ ئاوی تەنکەر دەگەێنرێتە هەر ماڵێک کە پێویستی بە ئاو بێت.
پارێزگاری هەولێر، بەڵێنی ئەوەی پێدان کەلەزووترین کات کێشەی کەم ئاویان چارەسەر دەکرێت، تائەوکاتەش هەموو تەنکەرەکانی ئاو لەخزمەتی هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە دەبێت، گوتیشی: “ناهێڵین یەک ماڵ بێ ئاو بێت، بەیانی بیری گەڕەکەکە چاک دەکەینەوە و دوو بەیانی بەدڵنیاییەوە ئاو دەگاتەوە ئەم گەڕەکە.