ڤیان سەبری : پارتی و یەکێتی دەربارەی پرسی پۆستی سەرۆککۆمار کۆ دەبنەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: تا ئێستا ھیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە نەکراوە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، ھەردوولا کاندیدی خۆیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام پارتی پێشنیاری نوێی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار کردووە، ئەویش لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە.

ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەشڵێت: پارتی چاوەڕێی وەڵامی یەکێتییە دەربارەی پێشنیاری نوێ بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار و، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا بەڕێوە بچێت.

د. ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی کوردە و پێمان باشە کاندیدێکی ھاوبەش ھەبێت و کاندیدەکەش ببێتە کاندیدی ھەموو ھەرێمی کوردستان نەک لایەنێکی دیاریکراو، ئەوەیش کاریگەریی خۆی دەبێت بۆ قۆناغی ئێستای کورد لە عێراقدا.

Back to top button