جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەکات
دوای ئەوە خۆپیشاندەران دژە بە كاندید كردنی محەمەد شیاع سودانی بەربژێری هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی خۆپیشاندانیان دەست پێكردوو و هەڵیانكوتایە سەر تەلاری عەرلەمانی عێراق جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران و زیانیان پێ نەگەیەنن.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: خۆپیشاندانێکی ئارام و ئازادی ڕادەربڕین بە شێوەیەکی شارستانیانە مافێکی ڕەوایە کە دەستوور گەرەنتی دەکات.
ڕاشیگەیاند: داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم بۆ پاراستنی باڵەخانەی پەرلەمان هێرش نەکەنە سەر خۆپیشاندەران بپارێزن لەهەر کاتێکدا بێت، چونکە ئەوان ڕۆڵەی گەلن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ـی 07ـی 2022 سه‌دان خۆپیشانده‌ر و لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵەخانەی پەرلەمان.