خەلیل سەرکانی: بەرهەم ساڵح چانسی ئەوەی نابێ ببێتەوە سەركۆماری عێراق

ئەندامێکی پێشووی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند، بەرهەم ساڵح جارێكی دیكە چانسی ئەوەی نابێت، پۆستی سەركۆماری عێراق وەربگرێتەوە.

 

خەلیل سەرکانی، ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتیی گۆڕان رایگەیاند: “پۆستی سەرکۆمار پشکی کوردە، ئەویش بەپێی دەستووری عێراق، ئەگەر یەکێتی و پارتی لەسەر کەسێک بۆ ئەو پۆستە رێککەون، ئەوا بەرهەم ساڵح ناتوانێ نەکشێتەوە و چانسی دەرچوونیشی نابێت”.

 

ئەو سەرکردەی گۆڕان گوتیشی؛ “لەنێو کورد و شیعە و سونەدا، کۆمەڵێک هاوپەیمانێتی هەیە کە گرنگترن لە كەسەكان، پێویستیان بە بەردەوامیی ئەو هاوپەیمانیەتییانە هەیە، بابەتەکەش پەیوەندی بە پێکهاتەکانی عێراقەوە هەیە کە عێراقی لەسەر بنیات نراوە، یەکدەنگیی کورد گرنگە و لە 100 ساڵی رابردووشدا بەردەوام گوتراوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی كورد، یەكگرتوو بن”.

 

لەبارەی ئەوەی كە بەرهەم ساڵح لە هەر رێگەیەكەوە بێ و باجەكەی هەرچی بێ، دەیەوێ پۆستی سەركۆمار وەربگرێتەوە، خەلیل سەركانی کە بۆ باسنیوز قسەی کردووە گوتی: “ئەگەر پارتی و یەكێتی لە نێوان خۆیاندا لەسەر كەسێك رێك بكەون، گوێ لە بۆچوونی کورد و حکوومەتی کوردی دەگیرێ بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێری کورد، ئەوكاتەش بەرهەم چانسی دەرچوونی نابێ جارێکی دیکە”.

Back to top button