لێزمە باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
سادق عەتیە ، شارەزای کەشناسی عێراقی ، ئاماژەی بەوە کردووە ، لیزمە باران چەند لە چەند رۆژی داهاتوودا لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەستپێدەکات .
ئەمڕۆ هەینی ” عەتیە” بڵاوی کردەوە “شەپۆلێکى بارانبارین بەشێک لەناوچەکەى گرتووتەوە و پێشبینى دەکرێت لەمڕۆوە تاوەکوو ئێوارەى رۆژى شەممەى داهاتوو شەپۆلى بارانبارین چەند ناوچەیەکى جیاوازى عێراق بگرێتەوە
هەروەها ئەوەی خستۆتە ڕوو : “پێشبینییەکان ئاماژە بە بارانبارین دەکەن لەو ناوچە سنورییەکانى ئێران و باشوورى عێراق، کە لە هەندێ ناوچە پێشبینى بارانبارینى بەلێزمە دەکرێت”.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێکە لافاو و بارانبارینی بەخوڕ وڵاتانی (عومان، سعودیە، ئیمارات، یەمەن، قەتەر، ئێران، تورکیا، پاکستان و هیندستان)ی گرتووەتەوە و زیانێکی گەورەی بە ناوچەکە گەیاندووە.