ڕۆژێك پشوو راگەیەنرا..
بەپێی خشتەی ڕۆژەكانی پشوو لە هەرێمی كوردستان، هەفتەی داهاتوو ڕۆژێك پشووە، ئەو پشووەش بەبۆنەی ڕۆژی عاشوورایە.
ئەمڕۆ سێشەممە دووی ئاب، بەپێی بەدواداچوونی “دەزگایی میدیایی خواکوڕك” كە بۆ خشتەی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، هەفتەی داهاتوو ڕۆژێك پشووە.
لە خشتەكەدا روونكراوەتەوە، ڕۆژی 8ی ئاب كە دووشەممە پشووە، بۆنەكەشی ڕۆژی عاشوورایە و تەواوی دامەزراوەكانی حكوومەت دەگرێتەوە تەنیا فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری نەبێت.