چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوایه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له دیالۆگی بنیاتنه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستای سیاسی و رێزگرتن له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان، ده‌كاته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، له پێناو خێراكردنی ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تێك كه چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌كانی وڵات بكات، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان پرسی دانوستانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه، تاوتوێكرد.
داوایشی له لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، كاری هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر بۆ پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه بتوانێت هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان تێپه‌ڕێنێت و كێشه‌كانی وزه، ئاو و یاسای بودجه چاره‌سه‌ر بكات.
داوایشی له هاووڵاتییانی عێراق كرد، پشتیوانی له شه‌رعیه‌تی ده‌ستوور و هه‌نگاوه یاساییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بكه‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پێویستی به دانیشتنی نوێنه‌ران نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن.