پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف

سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە لە بەشێکی پەیامەکە هاتووە:” خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەورەی پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە.

 

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هەروەها هاتووە:” حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و، هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی حەمە سەعید خەفاف

 

‎بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانی و كوردپەروەر كاك (حەمە سەعید خەفاف)ـم بیست. خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف دۆستی جەنابی بارزانیی نەمر و هاوكارێكی گەورەی پارتی و شۆڕشی ئەیلوول بوو و لەو ڕێگەیەدا تووشی زەحمەتی و ئاوارەیی و دوورەوڵاتی بووە.

حەمە سەعید خەفاف كەسایەتییەكی دڵسۆز و خاوەن هەڵوێست و، هەمیشە خزمەتگوزاری دۆزی گەلەكەی بوو.

‎پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

‎لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمە سەعید خەفاف بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

‎انا للە و انا الیه راجعون

 

‎مسعود بارزانی

12ی ئابی 2022

Back to top button