ئه‌مڕۆ 620 خێزان و منداڵی داعش له سووریا گه‌ڕێنرانه‌وه عێراق
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/08/٢٠٢٢٠٨١٢_١٦٠٠٢٣.jpg)
لە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ 620 خێزان و منداڵی داعش له سووریا گه‌ڕێنرانه‌وه عێراق
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 620 كه‌س كه له 150 خێزان و ماڵباتی چه‌كدارانی داعش پێكهاتبوون له كه‌مپی هۆڵی سووریاوه گه‌ڕێنرانه‌وه خاكی عێراق به ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منی له ده‌روازه‌ی ڕه‌بیعه داخیلی عێراق بوون و بڕیاریشه دواتر بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
حكوومه‌تی عێراق له ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به گه‌ڕانه‌وه‌ی گیراوانی عێراقی له كه‌مپی هۆڵی سووریا كردووه و به‌چه‌ند پڕۆسه‌یه‌ك تا ئێستا به هه‌زاران ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشی گه‌ڕاندۆته‌وه و له‌نێو كه‌مپی جه‌دعه له پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیری كردوون.