چوارچێوەی هاوئاهەنگی مانگرتنی ڕاگەیاند ، داوایەکیش ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات

 

 

 

لایەنگرانی چوارچیوەی هاوئاهەنگی لە سەرداوای سەرکردایەتی مانگرتنی کراوەیان لە  پردی “موعەلەق” لە نزیک ناوچەی سەوز راگەیاند و داوایەکیش ئاراستەی لایەن سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن .

 

لە بەیاننامەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا هاتووە

– به‌په‌له‌ حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی چاكسازی به‌پێی ده‌ستوور پێكبهێنرێت، كه‌ دووباره‌ شكۆی وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی بكات.

 

– هاوکات تەیدا هاتووە داوا له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌تی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان، په‌له‌بكه‌ن له‌ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، تا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رابسپێردرێت و، كۆتایی به‌هه‌موو ئەو به‌ربه‌ستانه‌ بهێندرێت، كه‌ ده‌بنە هۆی خێرا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌.

 

–  لە بەشێکی دیکە نووسراوە ،  داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەین، کۆتایی بە راگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمان بهێنێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە.

 

– هەروەها پشتگیری تەواو لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەین و رەتی دەکەینەوە دەستبخرێتە نێو کارووباری ئەو دەزگایە کە دەوڵەتی عێراقی لەسەر دامەزراوە.

 

– لە کۆتاییشدا داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن  دامودەزگاکانی حکومەت بپارێزن و رێگە بە داخستنیان نەدەن بە هەر هۆکارێک بێت.

Back to top button