مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشە خۆکوژییەکەی سعوودیە دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێی پارێزگای جه‌دده‌ لە سعوودیە بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ شەممە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە: “ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە دەکەین کە لە جەددە ڕوویدا و لە کاتێکدا هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ بریندارانی ئەم هێرشە قێزەونە ڕادەگەیەنین، لەگەڵ شانشینی سعوودیە و ناوچەکە بەگشتی دژی تیرۆر وەستاوین”.

 

 

Back to top button