تۆمەتبارێك هەڕەشە لە فەرمانبەرێكی دادگای سلێمانی دەكرێت

 

دوای ئەوەی تۆمەتبارێك پەڕاوی بۆ دەكرێتەوە لە دادگای سلێمانی، تۆمەتبارێك هەوڵەدا دەستكاری پەراوەكەی بكرێت لە رێگەی فەرمانبەرێكەوە بەڵام فەرمانبەرەكە ئامادە نیە دەستكاری  و ئاسانكاری لە دۆسیەكە بكات، تۆمەتبارەكە لە ژمارەیەكی نەناسراو هەڕەشە لە فەرمانبەرەكە و خێزانەكەی دەكات.

شاخەوان عوسمان، بەرپرسی هۆبەی پۆستەی دادگای سلێمانی، لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، لە بارەی ئەو هەڕەشەیەی كە لێی كراوە بە میدیاكانی راگەیاندووە ، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر، تۆمەتبارێكی هەڵاتوو، بە ژمارەیەكی نەناسراو هەڕەشەی كوشتن و ڕفاندنی لە خۆی و خێزان و منداڵەكانی كردووە و داوا دەكات، كە دەستكاریی دۆسیە و بەڵگەكانی تاوانەكەی بكرێت.

ئەو فەرمانبەرەی دادگای سلێمانی گووتوشیەتی “لەپێناو سەلامەتیی خۆم و خێزان و منداڵەكانم، لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی/ 5، سكاڵای یاساییم تۆمار كردووە و چاوەڕێی بەدواداچوونەكانی دادگام، تا ڕێكارە یاساییەكانی داواكارییەكەم جێبەجێ‌ بكەن”.

Back to top button