وتارى سه‌رۆكى حكومه‌ت له سێیه‌مین پێشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ خانووبه‌ره و وه‌به‌رهێنان
به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێیه‌مین نێوده‌وڵه‌تی بۆ خانووبەرە و وەبەرھێنان له هه‌ولێر كرایه‌وه و له وتارێكدا ڕایگه‌یاند: “ئه‌م پێشه‌نگایه زۆر دڵخۆشی كردم، چونكه بیستم له‌و خاوه‌ن پڕۆژانه‌ی یه‌شدار بوون و باسیان كرد كه توانای ئه‌ندازیاریی زیاتر خۆماڵییه”.
كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/8/2022، به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێیه‌مین نێوده‌وڵه‌تی بۆ خانووبەرە و وەبەرھێنان له هه‌ولێر كرایه‌وه، له پێشانگه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى وتارێكی پێشكه‌ش كرد و دڵخۆشیی به‌وه ده‌ربڕی، كه پڕۆژه بیناسازییه‌كان به توانای ئه‌ندازیار و دیزایینه‌ری بنیات ده‌نرێن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تادا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ڕابه‌رمان سه‌رۆك بارزانی و رۆژی دامه‌زرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه، پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م و هیوادارم ته‌مه‌نی سه‌رۆكمان درێژ بێ و هه‌میشه ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتوو بێ و پارتیش به‌رده‌وام بێ له‌و خه‌باته‌ی به‌بێ وه‌ستان له‌و ساڵانه‌ی رابردوو بۆ دۆزی گه‌له‌كه‌مان كردوویه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “ئه‌م پێشه‌نگایه زۆر دڵخۆشی كردم، چونكه بیستم له‌و خاوه‌ن پڕۆژانه‌ی یه‌شدار بوون و باسیان كرد كه توانای ئه‌ندازیاریی زیاتر خۆماڵییه، راسته له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتانی تری بیانی كاریان كردووه، به‌ڵام ئێسته به پاڵپشتيی ئه‌ندازیارانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كرێن. ئه‌مه جێی دڵخۆشییه”.
مه‌سرور بارزانی، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه ساڵانی رابردوو له كابینه‌كانی پێشووتری حكوومه‌تی كوردستانی گرنگییه‌كی زۆر به كه‌رتی وه‌به‌ر‌هێنانی و زه‌ویوار و ته‌لارسازی درا.
دووپاتیشی كرده‌وه: “له‌م كابینه‌یه‌دا جه‌ختمان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ماسته‌ر پلانی شاره‌كان له‌به‌رچاو بگیرێ و پڕۆژه‌كان خزمه‌ت به زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێ، له‌م كابینه‌یه هاووڵاتی جێی بایه‌خی سه‌ره‌كیی حكوومه‌ته”.