ئاسایشی پەیەدە ئاگری نەورۆز قەدەغە دەكات
خواكوڕك
دوای ئەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێنی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان, ئازادیەكانی تاكی بەرتەسك كردەوەوو رێگری لە چاڵاكیە سیاسیەكانی پارتە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان كرد لە رۆژ ئاوا, ئەمڕۆ ئاسایشی پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە) كردنەوەی ئاگر بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە رۆژئاوای كوردستان قەدەغە دەكات.
ئاسایشی پەیەدە، كە باڵی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە لە رۆژئاوای كوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزی كوردان, ئاسایشی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان ژمارەیەك بڕیاری سەبارەت بە جەژنەی نەورۆز دەركردووە, تێیدا هاتووە ”بەهیچ جۆرێك“ ریگا بە ئاهەنگ و گردبوونەوە و كردنەوەی ئاگری نەورۆز لە شەوی جەژنەكە نادات و ئەو كەسەی ئاگریش بكاتەوە، سزا دەدرێت.
هەروەك لە بڕیارەكاندا هاتووە، لە رۆژانی 19 تا 23ـی ئەم مانگە، هاتوچۆی ماتۆرسكیل لە ناو شارەكاندا قەدەغەیە، هەروەها هەموو جۆرە یارییەكی ئاگرین قەدەغە كراوە.