پۆلیس تاوانبارێكی دهستگیر كرد كه له 2010 كهسێكی كوشتبوو و چووبووه ئهوروپا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ دووشهم دهستگیركردنی تاوانبارێكی ڕاگهیاند كه له 2010 له شاری سلێمانی كهسێكی كوشتبوو و دواتر چووبووه ئهوروپا.
تۆمهتبارهكه ڕۆژی 16-3-2010 لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی كەسێك كوشت و دوای ڕووداوەكەش هەڵات.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگهیاند: هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد و دوای ئەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتباردەستكەوت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتۆتەوە و دانیشتووی قەزای فەلوجەیە، سەرەنجام ئەمڕۆ دووشهم 22-8-2020 توانرا تۆمەتبار بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەستگیر بكرێت.
ڕاشیگهیاند: تاوانبارهكه دانی ناوە بە تاوانەكەی كە بە پیلان كوژراوهكهی لە قەزای كەلارەوە هێناوەتە سلێمانی و كوشتوویەتی، دواتریش بەرەو ئەوروپا هەڵاتووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژهی بهوهش دا كه لە ئێستادا تۆمەتبار (أ. أ. خ. لەدایكبووی 1990) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراق ڕاگیراوە.