کار دەکرێت بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان

 

لە لێدوانێکدا بۆ “دەزگای میدیایی خواکوڕک” سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کار دەکرێت بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان

زانا مەلا خالید سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکراشی دەکات ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فڕاکسیۆنەکان نێو پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و بە وردی باسمان لە گرینگی ھەبوونی دەستوور بۆ ھەرێمی کوردستان کرد.

 

لە کۆتاییشدا سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەلێت :سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ھاوڕابوون لەسەر ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، تەنیا لایەن کە رازینەبووە بە دەستپێکردنی ھەنگاوەکانی نووسینەوەی دەستوور جۆلانەوەی نەوەی نوێ بووە.

 

Back to top button