وەزارەتی پەروەردە كاتی دەستپێکردنی خوێندنی ساڵی نوێی راگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی نوێی خوێندنی 2022 – 2023ی بەفەرمی  بڵاو کردەوە.

 

ساڵنامەکەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان کراوە و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، تێدا وەرزی نوێی خوێندن لە 13/9/2022، دەستپێدەکات و پشووی وەرزی یەکەمیش لە 25/12/2022 تاوەکوو 1/1/2023 دەبێت و، وەرزی دووەمیش لە 2/1/2022 دەستپێدەکات لە 29/4/2023 تاوەکوو 8/5/2023 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و نیشتمانی پۆلی 9 خولی یەکەم بەڕێوەدەچێت.

 

هاوکات لە ساڵنامەکە باس لەوەش کراوە کە لە 3/6/2023 تاوەکوو 27/6/2023 تاقیکردنەوەی وزاری خولی یەکەمی پۆلی 12 و لە 6/8/2023 تاوەکوو 14/8/2023 تاقیکردنەوەی وزاری خولی دووەمی هەمان قۆناغ بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

Back to top button