وەزیری دەرەوەی عێراق ئامانجی سەردانەکەی لەگەڵ هاوتا سعوودیەکەی تاوتوێ دەکات

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئێران، لەگەڵ هاوتا سعوودییەکەی تاوتوێکرد.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیر فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەنجامداوە و ئەنجامی سەردانەکەی بۆ ئێران و رەنگدانەوەی لەسەر پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە تاوتوێکردووە

بن فەرحان پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش.

دوو رۆژ لەمەوبەر 29/8/2022، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی ئێرانی کردبوو و لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی بە فوئاد حوسێنی راگەیاندبوو، پیشکەوتنی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە لە بەرژەوەندی ئاسایشی ناوچەکەیە و پێنج گەڕی دانوستانی نێوانیشیان بە نێوەندگیری عێراق، سوودیان هەبووە .

 

Back to top button