بایدن بۆ ئیسرائیل: هەرگیز ناهێڵین ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە ئەوان هەرگیز ناهێڵن ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

کەناڵی سی ئێن ئێنی عەرەبی بڵاویکردۆتەوە، جۆ بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یائیر لابید، لەبارەی ئاڵەنگارییەکانی ئاساییشی جیهانی و هەرێمی و ئەو هەڕەشانەی ئێران درووستی دەکات، گفتوگۆیکردووە.

بایدن جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەمریکا هەرگیز ناهێڵێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، کە لەو گفتوگۆیەدا بە درێژی باس لە رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەو هەوڵانە کرا، کە رێگری لەوە دەکەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

Back to top button