سەرۆك بارزانی : نهێنییەکی نەبیستراوی عەزیز محەمەد ئاشکرا دەکات
لە لاپه‌ڕه 365ی به‌رگى پێنجى كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی له ڕۆڵ و هه‌وڵه ئاشتیانهكانى عه‌زیز محه‌مه‌د ده‌كات له شه‌ڕى خۆکوژی و ساته‌وه‌ختى كێشه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتیدا.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، “عه‌زیز محه‌مه‌د ڕۆڵێكى گه‌وره و به‌رچاوى بینى له نێوان پارتى و یه‌كێتیدا و چه‌ندان جار نامه‌ى زاره‌كى و نووسراوى له نێوان من و مام جه‌لالدا گواسته‌وه، هه‌وره‌ها هاتوچۆیه‌كى زۆرى كرد له‌پێناو ئاشتییه‌كى به‌رده‌وام، خاڵى گرنگ و ئه‌رێنى عه‌زیز محه‌مه‌د ئه‌وه‌بوو كه هه‌ردوولا متمانه و بڕوامان به هه‌وڵه‌كانیان هه‌بوو”.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، “ئه‌نجامى به‌رهه‌مى یه‌كه‌مى هه‌وڵه‌كانى عه‌زیز محه‌مه‌د بریتیى بوو له ڕازیبوونى هه‌ردوولا بۆ به‌ستنى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بى سیاسى، شاندى هه‌ردوولا له ئاستى سه‌ركردایه‌تى دامه‌زراو و ڕۆژى 12ى شوباتى 1998، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوولا ده‌ستى پێ كرد.
شاندى پارتى پێكهاتبوو له سامى عه‌بدوڵڕه‌حمان و جه‌وهه‌ر نامیق و برووسك نورى شاوه‌یس.
ئه‌ندامانى شاندى یه‌كێتیش كه‌مال فوئاد و عومه‌ر سه‌ید عه‌لى و ئه‌رسه‌لان بایز بوون. بڕیاریش درا كۆبوونه‌وه‌كه له شه‌قڵاوه و به ئاماده‌بوونى عه‌زیز محه‌مه‌د به‌ڕێوه بچێت”.
“هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ستى نێوان پارتى و یه‌كێتى به‌رده‌وام بوو و، پێشێل نه‌كرا، به‌ڵام په‌كه‌كه له ناوچه‌كانى خواكوڕك و سیده‌كان و مه‌تین و گاره، كێشه و گیرگرفتیان دروست كرد. چه‌ندان جار له‌ناو سیده‌كان هێرشیان كرایه سه‌ر و هه‌ڵده‌هاتن و په‌نایان ده‌برده ناو خاكى ئێران و له چیاى مه‌تین و گاره‌ش خۆیان له كون و ئه‌شكه‌وته‌كاندا حه‌شار ده‌دا” سه‌رۆك بارزانى واى نوسیووه.
سه‌رۆك باسى له‌وه‌یش كردووه، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانمان، لایه‌نى كه‌م به ئاشكرا یه‌كێتى هاوكاریى نه‌كردن، په‌كه‌كه‌یش یه‌كێتى تاوانبار ده‌كرد گوایه خیانه‌تیان لێ كردوون.
بۆ درێژه‌ى باسه‌كه و هه‌وڵه ئاشتییه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى پارتى یه‌كێتى و دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ى حكوومه‌ت به هاوبه‌شى و نه‌مانى دوو ئیداره‌یى، وێنەکان هاوپیچ کراون.