پارهیهكی زۆری كرێ و دهرماڵه خهرج دهكرێ
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵە و كرێی خوێندن و كرێی هاتوچۆی قوتابییانی زیندانیی سیاسی و كوڕ و كچی زیندانییانی سیاسی خەرج دەكات
حاكم عادل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند:
ئەو زیندانییە سیاسییانەی، یان كوڕ و كچانی زیندانیی سیاسی، كە بەهۆی قەیرانی دارایی ساڵانی پێشوو دەرماڵە و پارەی خوێندنیان بۆ خەرج نەكراوە، دوای ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی پارەكەی خەرج كردووە، كە بۆ سێ ساڵی 2016 بۆ 2019 یە و ناوی ئەو كەسانە دیاریكراوە و دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن و پارەی خۆیان وەربگرن.
حاكم عادل ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی یاسا، زیندانی سیاسی، یان منداڵێكی، بۆی هەیە لەسەر ئەركی حكومەت بخوێنن، كرێی خوێندن و دەرماڵەی و كرێی هاتوچۆیان لەلایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدان بۆ خەرج دەكرێت.
وەزارەتی دارایی به مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی بۆ سێ ساڵ، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن و 472 هەزار دینار داوە.