یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا کولتوری پێکەوەژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بهرز دەنرخینێت

 

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 8ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە بەشداری نوێنەری پێکھاتە ئایینییەکان، پێشوازیکرد لە باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ‏ناوەڕاست و شاندی یاوه‌ری.

 

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی گوتار و رۆڵی میانڕەوی مامۆستایانی ئایینی له‌ ھەرێمی کوردستان كرا، هه‌روه‌ها تیشكخرایه‌سه‌ر کولتوری پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان و بەرنامەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه،  ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه‌ ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی  نەتەوە و ئایینەکانە.

 

لەدیدارەکەدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و گرنگی شوێنە ئاینییەکان بە بەرزی بینرا، جگه‌ له‌ رۆڵی پیاوانی ئایینی مەسیحی، ئێزیدی و ئایینەکانی دیكه‌.

 

لەبەرامبەردا، باربارا لیف سوپاسی خەڵکی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی کرد، دواتر پێکەوە سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیاتیان له شاری ‌هه‌ولێر کرد.

Back to top button