هێزەکانی ناوخۆ، دۆخی خانەنشینیان باشتر دەبێت

 

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان با س لە وردەکاری پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات پرۆژەیاساکە  تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ پەسەندکردن .

 

دکتۆر سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ئاشکرای دەکات: ”ئێمە وەکوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆمان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیش کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش کە تەواویان کرد ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتریش پەسەند بکرێت.”

 

لە کۆتاییشدا دکتۆر سامی جەلال ئاماژە بەوە دەکات : ”پڕۆژەیاسای خانەنشینیی هێزەکانی ناوخۆ بە جۆرێک ئامادە کراوە کە لە بەرژەوەندیی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆدایە و دۆخیان بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە باشتر دەبێت.”

 

Back to top button