دوایین هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکەی پوتن و بەردەوامی شەڕی ئۆکراینا

جاک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە لێدانێکدا ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارەکەیدا لەبەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان سەرزەنشتی وتارەکەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا دەکات بەرامبەر بەردەوامی شەڕی ناڕەوای ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکراینا و بانگەوازێکیش ئاڕاستەی جیهان دەکات بۆ ئەوەی دژی “دەستدرێژییەکانی روسیا” بوەستنەوە کە ماوەی حەوت مانگە بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جۆو بایدن جەخت دەکاتەوە لەسەر بەهێزکردنی پێگەی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت کە لەئێستادا وڵاتێک کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە هێرشیکردوەتەسەر خاکی وڵاتێکی دیکەی خاوەن سەروەری و بەوەش یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردوە.

ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێن له‌ پێناو پاراستنی خاكی مۆسكۆ و له‌ 2014وه‌ ئۆكراینا ده‌ستی به‌م جه‌نگه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها پشتگیریش له‌ خواسته‌كانی په‌رله‌مانی دۆنباس بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات، وڵاتانی رۆژئاواش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ئاشتی له‌ نێوان مۆسكۆ و كیێڤ به‌رقه‌راربێت.

Back to top button