ڕاگەیاندراوی ژمارە( 39 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو

 

شنۆ ئازاد کرا و لە داگیرکەر پاک‌کرایەوە

 

لە شەشەمین رۆژی راپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراودا سەرەنجام خەڵکی راپەریو و دڵ برینداری شاری شنۆ، بە پێشەنگایەتی لاوان، یەک بە یەک پێگەکانی دوژمنی داگیرکەریان پاک کردەوە، سەرکەوتن و شاریان ڕزگار کرد.

خەڵکی تێکۆشەری شنۆ لە رۆژانی راپەڕین‌دا بە لەمەیدان بوون و بەربەرەکانێی بەردەوامیان دژی دوژمنی داگیرکەر هێز و بڕستیان لە دوژمن بڕی.

لە سایەی خوێنی شەهیدانی ئەم راپەڕینە لە شنۆ و هەڵوێستی بوێرانەی رۆڵەکانی ئەم شارە قارەمانە، توانرا دوژمنی داگیرکەر لەشار رابماڵڕێ و شنۆ رزگار بکرێ.

سڵاو لە خەڵکی راپەڕیوی شاری شنۆ.

سڵاو لە شەهیدانی شنۆ لە راپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو.

سڵاو لە لاوانی تێکۆشەری شنۆ کە بە ورە و باوەڕ بەخۆبوون توانییان دوژمنی داگیرکەر لەشار وەدەربنێن و سەرکەوتنی مەزن تۆمار بکەن.

 

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

کۆمیتەی ڕاگەیاندن

٢ رەزبەری ٢٧٢٢ک

٢٤ سێپتامبری ٢٠٢٢ز

کاتژمێر:  ٢:٤٠ بەرەبەیان

Back to top button