بەریتانیا و ئەڵمانیاو، یۆنامی دژی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاتنە دەنگ
كونسوڵی گشتیی بەریتانیاو ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات.
لە تویتێكدا، دیڤد هانت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، رای گەیاند: ”بەریتانیا ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق کە پێشێلکارییەکی بێ پاساوی سەروەریی عێراقە“.
دەشلێت: ”بەداخەوەین بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی بێ‌تاوان“.
لە تویتەکەی دووپاتكردۆتەوە كە بەریتانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراق، بە سەروەریی هەرێمی کوردستانیشەوە.
هاوکات، كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر)، په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، “نیگه‌رانین له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به داخه‌وه‌ین بۆ قوربانیانی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “هێرشه‌كان پێشێلكارییه‌كی بێپاساوی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقن، داوا له ئێران ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كان بوه‌ستێنێت”.
هەروەها ڕێكخراوی یۆنامیی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەو تێڕوانینە ڕەت دەکاتەوە کە دەتوانرێت وەك “حەوشەی پشتەوە”ی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، کە دراوسێکان بە شێوەیەکی ڕۆتینی و دوور لە سزا پێشێلی دەکەن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: دیپلۆماسییەتی مووشەكبارانکردن کردەوەیەکی بێباکانەیە و دەرئەنجامی وێرانکەرەی هەیە. ئەم هێرشانە پێویستە دەستبەجێ بوەستێندرێن.