بڕە پارەیەکی زۆر بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، فەرمانی کردووە لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016).

 

لە لێدوانێکدا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رای گەیاند،” لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، مستەفا کازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی واژووكردنی فه‌رمانی خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) كردووه‌ته‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕك تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 309 ملیار دینار شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016)لای حکومەتی فیدراڵی ماوەته‌وەو، جووتیاران چاوەڕوانن بۆیان خەرج بکرێت .

Back to top button