عەلی حەمەساڵح بۆ مەحموود سەنگاوی: ئەوە بەرپرسان بوون زەوییەكانی سلێمانییان تاڵان كرد و كەسیشیان نەگیراون
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی مەحموود سەنگاوی، فەرماندە و ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت كە بەرپرسان زەوییەكانی سلێمانییان تاڵان كردووە، كەچی كەسیان نەگیراون.
ماڵپەڕێكی یەكێتی بڵاوی كردەوە، مەحموود سەنگاوی، رایگەیاندووە: ”دز و جهرده ئهم شارهى (سلێمانی) خواردبوو و ئێستا بافڵ تاڵەبانی دەستی كردووە به پشتیوانیكردنى لێپێچینهوه لێیان، جەختیشی كردووەتەوە: ”منیش خۆم پشتیوانيى ئهو ههوڵانه دهكهم كه بافڵ تاڵهبانى دەستی پێكردووە.
لەژێر ئەو پۆستەی ماڵپەڕەكەی یەكێتی بڵاوی كردووەتەوە، عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان كۆمێنتێكی نووسیوە و تێیدا وەڵامی مەحموود سەنگاوی داوەتەوە و پێی گوتووە: كاك مەحموود ئەمە ڕاستییەكەیە، 31 کەس بە تۆمەتی تاڵانیی زەوی دەستگیر كراون، بەرپرسێکیان تێدا نییە! لە کاتێکدا 65 هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی تاڵان کرا، بەرپرسان کردیان، فەرماندەی ئەمنی!كردیان.
جەختیشی كردووەتەوە كە 470 ملیار دینار بە چەك سپی كرایەوە، 12 كەس گیراون، بەرپرسێكیان تێدا نییە و دوكاندارن. دەشڵێت: من لەگەڵ ئەم دەستگیرکردنەم، بەڵام ئەی بەرپرسان؟ ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری برد!.