شاندی وەزاریی پارتی نیگەرانییەکانی یەکێتی بۆ لایەنەکان ئاشکرا دەکات
دوای سەردانی شاندی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ لای حزبەکان و نیشاندانی نیگەرانییەکانیان لە حکومەت، ئەمڕۆ شاندێکی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەحکومەتی ھەرێمی كوردستان، بەسەرۆکایەتی پشتیوان سادق ھەروەھا ئەندامییەتی ساسان عەونی، سەفین دزەیی و ئومێد سەباح، سەردانی حزبی شیوعی و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.
ههروهها بڕیارە سبهی یەکشەممە (30ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، شاندهكهی پارتی لهگەڵ ھەریەك لە مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە.
دەزگای میدیایی خواکوڕک زانیویەتی ، لەکۆبوونەوەکاندا باس لەوەکراوە، نیگەرانییەکانی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەدەگرێت کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تیرۆرکردنی (ھاوکار جاف) ئاشکراکراوە، کەئەمەش قابیلی قبوڵ نییە لە پایتەختی ھەرێمی كوردستان، ئەم جۆرە کارانە ئەنجامبدرێن، لهگهڵ ئهوهشدا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ لایەنێکی سیاسی تۆمەتبار نەکردووە بەڵکو تهنها داوای رادەستکردنی تۆمەتباران دەکات”.
ھەروەھا لەکۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ شەممە (29ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، شاندی وەزاری پارتی جەختیان كردووتهوه، ئەنجوومەنی وەزیران بەوپەڕی شەفافییهت زیاتر لە (80) کۆبوونەوەی لەم کابینەیەدا ئەنجامداوە و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆدەنگی بووە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لەناو حکومەت و لەدەرەوەی حکومەتیشدا شەریک و خاوەن بڕیار بووە.