سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێک ئاراسته‌ی سه‌رۆک بارزانی و جێگرانی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و جێگرانی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.
لە پەیامێکدا، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاندووه، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی 14ی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین، پیرۆزبایی له ته‌واوی ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامەکەی دەشڵێت” هیوادارین ئه‌م كۆنگره‌یه وێستگه‌یه‌كی زۆرباش بووبێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و خۆسازدانه‌وه بۆ ئه‌ركه‌كانی حزبایه‌تی و هاوكات ببێته هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌باییی نێوان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پته‌وتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به ئاراسته‌ی یه‌كگوتاری و ھاوھه‌ڵوێستی له پرسه چاره‌نووسسازه‌كان دا”
رۆژی 3 ی ئەم مانگە كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یەکەمجار لە شاری دهۆك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی كۆنگره سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی وه‌رگرت و هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی بوونه جێگری، هاوكات له كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردران و دوێنێ 6 مانگ بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی کۆنگرەکە هات.