روسیا ئەو زانیاریانه‌ی باس له‌ “پلانی نهێنی” لەسەر ئۆکراینا ده‌كات، رەتدەکاتەوە

كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (کرێملین) ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ڕێککەوتنێکی نهێنی ئاشتی پێشکەش بە مۆسکۆ کردووە کە بریتی بووە لە تەسلیمکردنی خاکی ئۆکراینا بە ڕوسیا و بە “ساختە” ناوی بردووە.

هەروەها واشنتن ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، کە ڕۆژنامەیه‌كی سویسری بڵاویکردەوە و باسی له‌وه‌كردوه‌، ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی مانگی ڕابردوو بە نهێنی گەشتێکی بۆ مۆسکۆ کردووە بۆ ئەوەی پلانەکە بخاتەڕو.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بەڕێوەبەری سی ئای ئەی گەشتێکی بۆ مۆسکۆ کردوە یان پلانێکی خستوەتەڕو، کە ئۆکراینا دەستبەرداری 20%ی خاکەکەی بێت، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ئەم ڕاپۆرتە بە تەواوی درۆیە.

Back to top button