ئاری نانەکەلی بۆ قوباد تاڵەبانی : بوختان مەکە ، لە دز وایە هەمووکەس دزە

 

با هێزی هاوبەش بچێتە دەروازە سنوورییەکان

 

ئاری نانەکەلی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا لە قوباد تاڵەبانی دەكات، لە بری شاردنەوەی دزیی سنوورەكانی خۆیان، ڕێگە بدەن هێزی هاوبەش بچێتە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆتایی بە هەموو جۆرە قاچاخچێتییەك بهێنێت.

 

میدیای فەرمیی یەكێتی كە لە دوای 8ی تەمووزەوە كەوتۆتە خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی جووت برای خۆسەپێنی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كاتژمێرێكدا كە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەكار دەهێندرا بۆ ئەوەی تیمەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆ خۆیان بگەیەننە توركیا، چەواشەكارییەكی بڵاو كردۆتەوە و بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایە لەو دەروازەیەوە پارە بە قاچاخ دەبرێتە توركیا.

 

لە بەرامبەردا ئاری نانەكەلی، رایگەیاندووە ”قوباد تاڵەبانی لە بری درۆکردن و بوختان هەڵبەستن و شاردنەوەی دزیی سنوورەکانی خۆیان لە دەڤەری سلێمانی، باشترە لەگەڵ براكەی ڕێگە بدەن هێزی هاوبەش بچێت و كۆنتڕۆڵی سنوورەکان بکەن، جا ئەوكات با بە حیسابی خۆتان ئەم بەقاچاغبردنەش نەمێنێت، هەرچەندە هەموو خەڵكی ئەوە دەزانن كە ئەم دەنگۆیە بۆیە بڵاو دەكەنەوە، چونكە لە سنوورەكانی خۆیانەوە پارەیەكی زۆر بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە.“

 

ئاری نانەكەلی بە سەرسوڕمانەوە پرسیاری ئەوە لە یەكێتی و قوباد تاڵەبانی دەكات كە ئاخۆ هۆكار چییە نایەڵن هێزی هاوبەش سنوورەكان كۆنتڕۆڵ بكات و هەڕەشەی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دەكەن ئەگەر ئەو هێزانە بچنە سنوورەكان؟ ”لە كاتێكدا پێش هەموان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندووە كە با ئەو هێزە پێش ئەوەی بچێتە دەروازەكانی دیكە، بچێتە دەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران، ئەمەش باشترین وەڵامە بۆ چەواشەكارییەكانیان.“

 

ئاری نانەكەلی پێیوایە: ”لە دز وایە هەموو کەس دزە“ و دەڵێت: ”یەكێتی بەم جۆرە بانگەشانە، تورکیاش تۆمەتبار دەکات لە بە قاچاغبردنی پارە، ئەمە تۆمەتە و دەکرێ لێکەوتەی یاسایی بۆ یەكێتی و جووت برای خۆسەپێنی سەرکردایەتیی یەكێتی لێ بکەوێتەوە

Back to top button