ئومێد سه‌باح: هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێم دووباره‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی.

ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە دەڵێ، پاش سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ بەغدا و ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە هەولێر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو بچینەوە بەغدا بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی.

Back to top button