یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی کردەوەکانی ئێران پرۆتیستۆ دەکات
خواكوڕك
بەهۆی ڕێگری لە ئازادی میدیاو بێدەنگ کردنی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەنوسان،بەردەوامی لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەکان لە ڕاگەیاندنەکانیاندا ئیدانەی ڕژێمی ئێران دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی تیشکی خستۆتە سەر هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان لەو وڵاتەو دەزگای هەواڵگری ئێرانی بە دەزگای بێدەنگ کردن و گرتنی ڕۆژنامەوانان ناودێر کردووە.
ئەم ڕاگەیەنراوە دوای گرتنی سێ ڕۆژنامەوانی دیاری ئێران هاتن کە بریتین لە هەنگامە شەهیدی و موراد سەقەفی و ئیحسان مازندەرانی کە لە دوای گرتنیان چارەنوسیان نادیارە.
جگە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان زۆرجار بەرەی ڕیفۆرمخوازی ئێران سوپای پاراستنی شۆڕش تۆمەتبار دەکات بە گرتن و سزادانی ڕۆژنامەوانان و چالاکانی سیاسی.