وڵاتێکی ئەورووپی هۆشداری دەدات لە روودانی جەنگێکی جیهانی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/03/٢٠٢٣٠٣٠٣_٠٩٤٦١١-scaled.jpg)
بەرپرسێکی حکومەتی هەنگاریا رایگەیاند کە ٣٥ وڵات چەک بۆ ئۆکراینا دابین دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی “جەنگی جیهانی”.
سکرتێری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا و، ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، شابا دومۆتۆر، لە وتارێکدا رایگەیاند: 35 وڵات چەک دەنێرن بۆ بەرەکانی شەڕ، ئەوە زیادەڕەوی نابێت ئەگەر بڵێم ئەم ڕێگایە بەرەو شەڕی جیهانی دەبات .”
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا کە ١٧ وڵات تانکیان پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە و دەڵێت “بەم شێوەیە ئەورووپا بەرەو شەڕ دەڕوات”.