پە٭کەکە لە سنووری سلێمانی چەكدار كۆ دەكاتەوە

بەپێی زانیارییەكانی دەست دەزگایی میدیایی خواکوڕک کەوتووە، ماوەیەكە پە٭کەکە دەستیكردووە بە كۆكردنەوەی چەكدارەكانی لە ناوچەی كەوانە دۆڵ لە سنووری شارباژێر و ئەو ناوچەیە شاخاوییە و پڕیكردووە لەچەكدارەكانی خۆی.

ئەو زانیاریانەی دەست خواکوڕک کەوتووە ئاشکرای دەکات و دەڵێ، كۆكردنەوەی ئەو چەكدارانە دیار نییە بۆ چییە، بەڵام ناوچەكە دوورە دەستە و شاخاوییە و خەڵكی ناوچەكەش ناوێرن نزیكببنەوە و دەكەوێتە نزیكی زاخێ و پشتی چاڵەزێنەیە، هەموو جۆرە چەكێكیشیان لایە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە كە بەهۆیەوە توركیا بۆردمان بكات و زیان بەخەڵكی مەدەنی بكەوێت.

ئەوەی شیاوی باسە، پە٭کەکە لەناوچەی شارباژێر لە سنووری ماوەت و شاخی ئاسۆس بە ئاشكرا بوونیان هەیەو ساڵانەش فڕۆكەی توركیا دەیانجار بۆردوومانی ئەو ناوچانە دەكات و زیان بە هاووڵاتییان و باخ و لەوەڕگای هاووڵاتییان دەگەیەنێت و كۆتاجاریش كە بۆردمانی كرد مانگی رابردوو بوو كە بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی مەدەنی سنوورەكە گیانیان لەدەست دا.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button