پێگەی ئەلمۆنیتۆر ئەو گرووپەی ناو یەکێتی ئاشکرا کرد کە زانیارییان لە بارەی شوێنی مەزڵووم عەبدی بو تورکیا داوە.

بەپێی راپۆرتێكی پێگەی (ئەلمۆنیتۆر)ـی ئەمریكی كە بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی دژەتیرۆری یەكێتی نیشتمانی كوردستان (CTG) زانیارییان لەبارەی شوێنی مەزڵوم عەبدی بە توركیا داوە.

هەمان پێگە ئاشكرای كردووە كە ئەو سەرچاوانەی زانیارییەكانیان پێداوە، پەیوەندی باشیان لەگەڵ لایەنە هەواڵگرییەكان هەیە و بۆیان دەركەوتووە هه‌ر لەنێو دژەتیرۆری یەكێتییەوە زانیارییەكانیان بە توركیا داوە، لەوانەن كە لە شێوازی توندی بافڵ تاڵەبانی رازی نین.

لە ئێستادا بافڵ و قوباد تاڵەبانی یەکجار تووڕەن و پەلامارەكانیان بۆ سەر لایەنەكانی دیكە، هۆكارەكەی ئەوەیە كە دەستیان ئاشكرا بووە و بۆ هەموو لایەك دەركەوتووە كە ئەوان شوێنی مەزڵووم عەبدییان بۆ توركیا دەستنیشان كردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر دەزگای میدیایی خواکوڕك چەندین جار رایانگەیاندبوو كە یەکێتی خیانەتی كردووە و خۆیان خەبەری شوێنی مەزڵوم عەبدی‌یان لە سلێمانی داوەتە تورکیا، ئەم هەواڵەی (ئەلمۆنیتۆر)یش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ ئەو خیانەتەی بافڵ و دار و دەستەکەی.

Back to top button