حه‌شدی شه‌عبی له دووز خورماتوو تۆڵه ده‌كاته‌وه.
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له چه‌ند گوندێكه‌وه په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبیان دا‌و توانیان چه‌ند گوندێك بگرن و كۆمه‌ڵیك خه‌ڵك سه‌رببڕن و ژماره‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبی بكوژن و بریندار بكه‌ن، له ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته له خه‌ڵكی سڤیلی سونه نشینی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) حه‌شدی شه‌عبی دوای ڕووداوەكەی ڕۆژی هەینی رابردوو، كە تێیدا داعش هێرشی كردە سەر گوندەكانی سنووری شارەدێیەكە، حەشدی شەعبی دەستی كردووە بە هەڵمەتێكی رەشبگیری هاوڵاتیانی مەدەنی لەهەریەكە لە گەڕەكەكانی تین و عەسكەری و خه‌ڵكێكی زۆر سونه‌ی توركمان و عه‌ره‌بی ڕفاندوه و بی سه‌روشوێنی كردون، ئه‌وه باسده‌كرێ زیاتر له (20) هاووڵاتی بی سه‌رو شوێنه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت تا ئێستا هیچ دام و دهزاگایهك به فه‌رمی نه‌هاتۆته سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌م ڕهشبگیریهیی حه‌شدی شه‌عبی كه خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌رفێنن و ماڵی خه‌ڵكی وێران ده‌كه‌ن له شاره‌كه پاش شكسته گه‌وره‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به داعش.