رێبوار تاڵه‌بانی:ڕۆژی سی شه‌مه به فه‌رمی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا په‌سه‌ند ده‌كه‌ین.
لەلایەن خۆیەوە (ڕێبوار تاڵەبانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو” ڕۆژی سێ شەممە ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه بڕیاری فه‌رمی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانل ه‌سه‌رجه‌م دام و ده‌گا حكومییه‌كانی شاره‌كه تاوتوێ ده‌كات و بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌رده‌چێت.
تاڵه‌بانی زیاتر وتویه‌تی” ئیمه وه‌كو لیستی برایه‌تی له كۆی 40 ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا 26 ده‌نگی پێویستمان هه‌یه به‌ڵام نامه‌نه‌وی به زۆرینه تێی په‌رێینین به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ به زۆرینه‌ی ڕه‌ها بێت چونكه ئالای كوردستان هی هه‌موو كوردستانیانه نه‌ك ته‌نها كورد.
هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەشاری كەركوك بەبڕیاری پارێزگای شاره‌كه دەنگۆ و نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەكی بەدوای خۆیدا هێنا، توركیا‌و ئیران و نەتەوە یەكگرتووەكان و لایەنە عەرەبی و توركمانییەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی.