بەروبوومێکی دیکەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان رەوانەی دەرەوە دەکرێت

پاش ناردنی هەنار و پەتاتە و سماق و تەحین بۆ دەرەوەی وڵات لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکرێت بۆ ئەوەی سێویش رەوانەی دەرەوە بکرێت.

ئەحمەد جەمیل، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک رایگەیاند:” پاش هەوڵی بەردەوامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر گرنگی دان بە کەرتی کشتوکاڵ و رەوانە کردنی بەروبوومی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە، ئەوەبوو پارساڵ هەنار هاتە رەوانە کردن و پەتاتە بەهەمان شێوە بۆ ئەمساڵیش کار دەکەین بۆ ئەوەی سێوی بەرواری یش رەوانەی دەرەوە بکرێت.

گوتیشی:” لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکی ئەو پلانەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی سێویش ئەمساڵ رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکەین.

Back to top button