لە کەرکووک غەدرێکی دیکە لە کورد کرا و جارێكی تر مافی پێشێل کرایەوە

پێشێلكارییه‌كان له‌ دژی كوردانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌پێندراوی شاره‌كه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كان، لە کەرکووک کە پشکی خۆی لە دامەزراندن هەیە لە بودجەی گشتی عێراق، بەڵام ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە لە دامەزراندن بۆ پۆلیسی شاری کەرکوک بەشێوەی گرێبەست، لە کۆی 2 هه‌زار و 550 پلە، تەنیا 350یان بەر کورد و 350ی تریان بەر تورکمان کەتووە و ئه‌وانی تر تێكڕا عه‌ره‌بن هەر چەندە کورد زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە پێکدێنن و پێویستە بەپێی رێژەی دانیشتووان دامەزراندنەکە دابەش بکرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بەشێک لەو ناوانەی کە لەسەر پۆلیسی کەرکووک بۆ دامه‌زراندن بڵاو کراوەتەوە، خەڵکی پارێزگاکانی سەڵاحەدین، دیالە، نەینەوا، بەغداد و ئەنبارن و لەلایەن ئیدارەی سەپێنراوی شارەکە پلەی دامەزراندنیان پێ دراوە .

 

 

 

Back to top button