ئێران داگیر كردنی كوردستانی راگەیاند
خواكوڕك
پاش لێدوانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر بەستنەوەی هێلی شەمەندەفەر بە دەریای ناوەراست، كە بەكوردستان و سوریا دا تێپەر دەبێت، رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە بەمانشێتی گەورە داگیر كردنی كوردستانیان راگەیاندوو، لەزاری سەرۆك كۆماری ئێران گواستوویانەتەوە، پرۆژهی هێلی ئاسنی تاران-ههمهدان-سنهی به یهكێك له گرنگترین پرۆژهكان له بواری ڕێگاوبان ههژمار كردوه و ڕایگهیاندوه” دهبێت پڕۆژهكه له لێره واتا سنه تێپهڕێت و به كوردستانی عێراق و پاشان بچێته سوریا و لهوێوه ئێران به دهریایی ناوهڕاست ببهستینهوه.
رۆژنامەكان بەمانشێتی جیاواز باس لە تێپەرینی پرۆژەی هێلی ئاسنی تاران دەكەن بەكوردستانی عێراق بۆ دەریای ناوەراست، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەمە راگەیاندنی داگیر كردنی كوردستان و لەو بارەیەوە نیاز حاجی دەلێت، هێڵی شەمەندەفەر کاتێک بە شوێنێکدا رادەکێشرێت کە ئەو شوێنە تەئمین کرابێ ، واتا سوپا داگیری کردبێ ، هیچ هەڕەشەیەک نەمابێ ، ئەوکات دەتوانرێ هێڵی شەمەندەفەر رابکێشرێت !!کاتێک حەسەن روحانی دەڵێ “بەناو کوردستانی عێراق ” واتا ئەو شوێنەی تەحدید کردوە کە دەیەوێ داگیری بکات !هەروەها دەشلێت، تا ئێستا تورکیا جورئەتی ئەوەی نەکردوە کە بڵێت نەک کوردستان بەڵکو موصڵیش داگیر دەکەم ، کەچی ئەوە دەبینین کە سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاشکرا دەڵێت کوردستانی عێراق داگیر دەکەم بۆیە نازانم بۆچی حزبەكانی لەئاست ئەو لێدوانە كەڕ و لاڵ بوونە، ئەمە لەكاتێك كە پێشتر چەندین بەیاننامەی بێمانایان هەبوو لەسەر توركیا”.
رۆژنامەكانی ئێران گواستنەوەی ئەو هێلە ئاسنینە بە فرەوانی بڵاو دەكەنەوە و بەدیاری كراوی ئاماژە بەوە دەكەن هێلە ئاسنینەكەی ئێران بۆ دەریای ناوەراست بە كوردستانی عێراق تێپەر دەبێت وەك ئاماژە دان بە داگیر كردنی كوردستان”.