راگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتى نیشتیمانی کوردستان
ئه‌مڕۆ، سێشەممە 7ی 11ی 2023، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى، و رەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له باره‌وه كرا.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن، و پێویستى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، و داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ رەوتى رووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغه‌كە، و رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتمانییەکانى کورستان.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرایەوە بۆدابینكردنی شایسته داراییه‌كان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەیی عێراقدا.
لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاری‌کرا. شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتی نیشتیمانى کوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
7ـی 11ـی 2023