مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی بودجه‌ و مووچه‌‌وه‌ دوو نامه ئاڕاسته‌ی سوودانی ده‌كات

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بەغداوە رایگەیاند: لەبارەی مووچە و بودجە، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوو نامەی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی ناردووە لەنامەی یەكەم داوا لە سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی دەكات كە ئەو سێ مانگەی ماوە بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان بە هەر میكانیزمێك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت. ئومێد دەكەین لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا ئەم بابەتە دەنگی لەبارەوە بدرێت.

لەبارەی هەمواری یاسای بودجە، ١٥ رۆژ لەمەوبەر نامەیەكی فەرمی بۆ سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵی ناردووە و بۆچوونی هەرێمی كوردستانمان تێیدا روون كردۆتەوە كە چۆن بابەتی مووچە لە بابەتەكانی تر جیا بكەینەوە و نەوت و داهاتەكانی تریش چۆن چارەسەر بكرێن، ئەم بابەتانەمان خستوونەتە ڕوو.

Back to top button