نازم هەركی بۆ رێواز فایەق: یەكێتی لە ڕێی پەیجی جنێودەر و سەركردەی كاڵفامەوە نەیهێشت یەكڕیزی هەبێت
نازم هه‌ركی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵامی رێواز فایەق ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی رایگەیاند: ”پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق، پارتی كۆمەڵێك كۆبوونه‌وه و دیداری هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه یەكڕیز بین، تكامان كرد با گفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كده‌نگی بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك لیست نه‌بێت، با بیكرێته هاوپه‌یمانی و دوو هاپەیمانیی كوردی هەبێت. ئەم قسانەشمان لە لاوازیمانەوە نەبوو، بەڵكوو پارتی لە مەترسیداری دۆخی دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێدەگەیشت كە كورد لە ناوچە كوردستانییەكان چەندە لەژێر مەترسیدایە.
دەشڵێت:” ”هه‌ڵپه‌ی كورسی و هه‌ڵمه‌تی بردنه‌وه‌ی كورسی و شەڕی حزبی كراوەتە پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن، هەر ئەمەش بۆتە هۆكاری دووركه‌وتنه له ئه‌جێندای برایه‌تیی نێوماڵی كوردستان، هەموومان بینیمان كە لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن یەكێتی دەستپێشخەری كرد و كادیری پارتییان هێنایە سەر شاشەكان و بانگەشەی جیابوونەوەی كادیرانی پارتییان كرد، ئەمە ئەو یەكڕیزییەیە كە ڕێواز فایەق بانگەشەی بۆ دەكات؟“
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بانگەشەكانی یەكێتی بۆ یەكلیستی لە ڕوانگەی نیازپاكییەوە نەبووە، بەڵكوو ”گرووپێك هه‌بوون دەیانویست خۆیان لە بەرپرسیارێتیی هەندێك لە خیانەت و ڕووداوەكانی ڕابردوو و هەندێك كێشەی ناوخۆیی بدزنەوە، لە ڕێگەی دروستكردنی یەكلیستییەوە، بە كورتی دەیانویست بمانكەن بە ئامرازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خۆیان. هەندێك هەرزە و كاڵفامی سیاسی دەیانەوێ یاریی منداڵانه له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن، لە كاتێكدا باش ده‌زانن پارتی ناچێته ناو یاریی منداڵانەوە.“
ئەوەشی دركاند: ”یەكێتی لە رێگەی ده‌یان راگه‌یاندنی جنێوفرۆش و په‌یجی چەواشەكار و بەناو سیاسییەوە، نەیهێشت ئەو یەكڕیزییە بۆ كورد دروست ببێت، ئۆباڵەكەش بە تەنیا لە ئەستۆی یەكێتییە، ئەگینا خۆ كۆمەڵی دادگەری زۆر لە یەكێتییەوە نزیكە، ئەی ئەوان بۆچی لەگەڵیان نەچوونە هاوپەیمانێتییەكەوە؟، لەبەردەم خەڵکی کوردستان و ناوچە كوردستانییەكاندا خۆمان بە سەربەرز دەزانین. ئەو دەنگانەی كە پارتی بەدەستی هێناوە دەنگی راستەقینەی خۆیەتی، ئاگاداری كاری ژێربه‌ژێری هەندێك حزبیشین بۆ ئه‌وه‌ی لە كورسییەكانی پارتی بدرێت لە كه‌ركووك. ئایا ئەمە بەرهەمی یەكڕیزییەكەیە؟“