داهاتى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
خواكوڕك
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ، ئاماژه به داهاتى سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و ده‌ڵێت “له سلێمانى داهات ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌و بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نانێردرێت “.
“د.عبدوڵا جاسم ڕه‌جه‌ب ” په‌ڕله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌ڕله‌مانى عێراق به (خواكوڕك) ڕاگه‌یاند ” ئاخر ناكرێت داهاتى سلێمانى نه‌هێنرێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و داواش بكه‌ن داهاتى (هه‌ولێر و دهۆك) بگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر وابێت هه‌ردوو پارێزگاكه‌ش ده‌توانن وه‌ك داهاتى سلێمانى بۆخۆیان به‌كار بهێنن ، چونكه ناكرێت داهاتى هه‌ولێر و دهۆك دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكه به‌ڵام داهاتى سلێمانى بۆ سلێمانى بێت ، ڕه‌وا نییه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاى سلێمانى هێشتا گله‌یی بكات و پاره‌ى پارێزگاكه‌شى بۆ خۆى گل بداته‌وه “.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ى كوردستان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد‌و ده‌ڵێت ” داهاتى هه‌ولێر و دهۆك به ئاشكرا ڕاگه‌یه‌نراوه پاره‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایی له‌وێشه‌وه بۆ سێكته‌ره جیاوازه‌كان ، شه‌فافیه‌ت له داهاتى سلێمانیدا نییه و ئه‌و داهاته‌ى له سلێمانى هه‌یه زانیاریمان له‌سه‌رى نییه ، په‌رله‌مان و حكومه‌تیش نازانن چۆن دابه‌ش ده‌كرێت “.