ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی ئەمساڵ دیاری دەکات
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێژەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی پیرۆزی رەمەزانی دیاری کرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە کۆبوونەوەی تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی پیرۆزی رەمەزان رێژەکەی بەمشێوەیەی خواره‌وە دیاری کرد:
یه‌كه‌م: رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك (2500) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (2,100,000) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك (2,100,000) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عێراقی) هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه به رێژه‌ی (%2.5) سه‌دا دوو و نیو واته بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تان.